وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی
لە بارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی باڵای نێوان پارتی و یەکێتی بڵاوکردەوە و دەڵێت
"کۆبونەوەیەکی ئەرێنی بوو ، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە".
چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، کاروان گەزنەیی،
وتەبێأی یەکێتی ڕایگەیاند "کۆبوونەوەیەکی
ئەرێنی لەنێوان جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی لەکەشێکی
زۆر ئارام بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا،
پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان
لەبارەوەکرا".
سەبارەت بە ئەنجامی کۆبونەوەکە وتەبێژەکەی
یەکێتی وتویەتی "وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال
میدیاکان هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاو دەکرێنەوە، ئێمە بە فەرمی و
سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە، و هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لەنێوان
هەردوولا بەفەرمیی بۆرای گشتی بڵاوی دەکەینەوە".
ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لە ماوەی دوو هەفتەدا شاندی
باڵای پارتی بە سەرکردایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتی لە پیرمام کۆبونەوە.