کۆمەڵەی کەم ئەندامان: یەک هەفتە مۆڵەت دەدەینە حکومەتی هەرێم

‌کۆمەڵەی کەم ئەندامانی سەنگەر

سەرۆکی کۆمەڵەی کەم ئەندامانی سەنگەر لە بارەی مووچەکانیانەوە هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم و دەڵێت " تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مۆڵەت دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ خەرج كردنی مووچەکانمان".

فوئاد عەبابەکر، سەرۆکی کۆمەڵەی کەم ئەندامانی سەنگەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، ڕایگەیاند "زیاتر لەهەشت هەزار كەم ئەندامی سەنگەر لە هەرێمی كوردستان، مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوویان پێنەدراوە، لەكاتێكدا هیچ یەکێک لە دۆسیەکانیان كێشەی تێدا نەبووە و وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی ئەو مانگەی بۆ ئێمە ناردووە، بەڵام لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگیراوە ".

سەرۆکی کۆمەڵەکە وتوشیەتی "حكومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خـوێنی ئێمە دروستبووە، دەبوو لەبری ئەوەی مووچەكانمان رابگرێت و دەست بۆ قوتی منداڵەكانمان بببات، یاسای ژمارە ٣٤ـی خانەنشینی جێبەجێبكردایە، بۆیە روودەكەینە وەزیری دارایی و دەپرسین بە چی هۆكارێک دەستی بۆ قوتی منداڵ و گیرفانی كەمئەندامانی سەنگەر بردووە؟".

لە کۆتایی قسەکانیدا فوئاد عەبابەکر، هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مۆڵەت دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم، کە مووچە مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوومان بۆ خەرجبکات، ئەگینا هەڵوێستمان دەبێت




AM:12:29:12/02/2026