بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنچ شەممە بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا.''
لە سەنتەری پاڕێزگاکان تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیە، بە گشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست بێت و باران بارین ببێت لەسەر ئەو ناوچەیە
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەی هەینی، ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێ کاتدا هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری باران لە هەندێ کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە شێوەی نمە باران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی نیمچە هەور دەبێ.
هاوکات، سبەی ئەگەری زیاد بوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی