ئەمڕۆ پارەی هاوکاری مانگی یەکی( کانونی دووەمی ٢٠٢٦) هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گەیشت و چەکی پارەکە دەکرێت.
بەپێی ئەوج زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە ،ئەمڕۆ پێنچ شەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦ پارەی هاوکاری دارایی مانگی یەکی( کانونی دوەەم) هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشتە هەرێم و ئەمڕۆ چەکەكەی دەکرێت و بڕیارە رۆژی شەممە دابەش بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، ٧١ هەزار دینارە و بەو پێیە بڕەکەی کەمترە لە مانگەکانی رابردوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢، بڕەکەی ٧٦ هەزار دینار بوو، کە مانگی یەکی ساڵی نوێ بڕەکەی کەمتر کراوەتەوە.