سلێمانی.. ژنێک بە ٤ گولـلە کوژرا

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە ٤ فیشەک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کوژرا.

سەرچاوەیەک بە سپی میدیای راگەیاند" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٤١ ساڵ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە سلێمانی بە ٤ فیشەک کوژراوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ژنەکە خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و پیشەی ئارایشتگەرە و لە یەکێک لە ئارایشتگاکانی سلێمانی کاردەکات''.

سەرچاوەکە وتیشی" ئەو ژنە لەماڵی خۆیدا نەکوژراوە، چۆتە ماڵێک تا یارمەتی بدات بە منداڵێکی کەم ئەندام بکوژە کە دوای کەوتووە لەوێ تەقەی لێکردووە و کوشتویەتی".

تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان هیچ زانیارییەکان لەسەر بکوژەکە بڵاونەکردووەتەوە.




PM:05:53:12/02/2026