سەرۆکی
فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، لە لێدوانێکدا بۆ K24 سەبارەت بە پێگەی کورد لە سوریا و
پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کردوە و دەڵێت "پێویستە کورد لە بەڕێوبردنی حکومەتی سوریا رۆڵی هەبێت و پێویستە
رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی جێبەجێ بکرێت".
ئیمانوێل
ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پێنج شەممە، ١٢ شوبات ٢٠٢٦، ڕایگەیاند "چەند جارێک قسەم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کردووە و کاری باشمان بۆ رۆژئاوا
کردووە و ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکوومەت بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە، کوڕان و
کچانی قارەمانی کورد لە جیاتی ئێمە شەڕی تیرۆریان کرد".
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا جەختیکردوەتەوە پێویستە
هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سوریا بکرێت.
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردوە، "پشتگیری
سەروەری و یەکگرتویی سوریا دەکەین و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سوریا دەکەین".