بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بلاوکردەوە.
هەینی، ١٣ شوبات ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەزرە زانی هەرێم بەم شێوەیە پێشبینی دەکات:
ئەمڕۆ هەینی، ١٣-٢-٢٠٢٦
کەش/ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت.
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( ١٥-٢٥ ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨-١٠ ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی ١ تـــــــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی
سبەی شەممە ١٤-٢-٢٠٢٦
کەش/ئاسمان بە گشتی هەور تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( ١٠-٢٠ کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧-٩ ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی