سبەی شەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابوریی ڕایگەیاند" ڕۆژی ١٤ی شوبات شەممە دەوامی هەموو ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە موچە دابەش دەکەن".
 
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان بڵاویکردوەتەوەو دەڵێت " سبەی شەممە ١٤ی شوبات دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لەئەستۆدایە".
 
" ئەو موچەخۆرانەی کە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی کانونی دوەمی 2026یان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن".( وەزارەتی دارایی وا دەڵێت ).
 
وەزارەتی دارایی جەختدەکاتەوە "تەنها موچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت کە تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردوەتەوە، یاخود کارتی بانکییان تەواو بوە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە."



PM:10:32:13/02/2026