وەفدی رۆژئاوای کوردستان، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و، لە کۆبوونەوەیەکی تریشدا هاوشان لەگەڵ شەیبانی لەگەڵ رۆبیۆ کۆبوونەوە.
رۆژی هەینی ١٣ ی شوبات مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د له په‌راوێزی كۆنگره‌ی میونشن له ئه‌ڵمانیا چاویان به ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەره‌نسا كه‌وت. هه‌ر ئه‌مڕۆ ماكرۆن به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند" ده‌بێت پارێزگاری له مافی كورد بكرێت و له ده‌سه‌ڵاتی سووریا به‌شدارییان پێ بكرێت".
مه‌زڵووم عه‌بدی له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند" هه‌ندێك كێشه له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه، خه‌ریكه له‌گه‌ڵ سووریا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه، ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه".
لە چوارچێوەی وەفدی سوریاشدا، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد هاوشانی شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە عەبدی بە میدیا کوردیەکانی راگەیاند کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووەو، دوای زەمانەتیان لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووەو، ئەویش لەلای خۆیەوە جەختیکردۆتەوە کە سەرۆک ترەمپ بە وردی ئاگای لە رێککەوتنەکەیە.