سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٣ ی شوبات لە پۆستێکدا لە تۆری ئێکس دەڵێت" سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆنی کردووە لە بەرامبەر پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی و هەردوو سەرۆک جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دا کردەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی سەرۆک [ماکرۆن]م کرد بۆ پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی، و بۆ بوون بە هاوپەیمانێک بۆ پەرەدان بە ئاشتی و سەقامگیری."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە؛ "هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دهستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە."