رۆژی خۆشه‌ویستی کە به "ڤالانتین" ناسراوە، یه‌كێكه له‌و بۆنانه‌ی له جیهاندا هه‌موو ساڵێك له ١٤ی مانگی شوبات یادی ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕەنگی سوریش نیشانەی سەرەکی ئەم ڕۆژەیە.
له رۆژی عاشقاندا خۆشه‌ویسته‌كان و هاوسه‌ران گوڵ و دیاری جیاواز ده‌گۆڕنه‌وه، ره‌نگه له‌هه‌ندێك وڵات بایه‌خێكی زۆری هه‌بێت و به‌تایبه‌تی یاد بكرێته‌وه به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز.
مێژووی رۆژی ڤالانتاین كۆنه و چه‌ندین و بۆچوونی جیاواز هەیە دەربارەی كه هه‌ندێكجار به جۆرێك له ئه‌فسانه ناوی ده‌به‌ن، یه‌كێك له‌و بیرورایانه‌ی کە زۆر باسدەکرێت ده‌ڵێت " له سه‌ده‌کانی سێهه‌می زایینی له رۆما، سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی کلادیۆسی دووەم كه پێی وابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی که ژن و منداڵیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات که سه‌ربازه‌کانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت بمێننه‌وه، کلۆدیۆس زۆر زاڵم بووه و ته‌نها بڕیاڕ لای خۆی بووه و كه‌س نه‌یتوانیوه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی مامه‌ڵه بكات.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ک به ناوی ڤالانتاین (ساینت ڤالانتاین) به‌نهێنی سه‌ربازه‌كانی له‌گه‌ڵ کچه خۆشه‌ویسته‌کانیان ماره ده‌کرد و به هیواكانیانی ده‌گه‌یاندن، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئاشكرا ده‌بێت ئیمپراتۆر مه‌رجێك دەخاتە بەردەم ڤالانتاین بۆ ئەوەی لێی خۆشبێت، مەرجەکەشی ئەوەیە واز له‌ئایینی مه‌سیحی بێنێت له‌به‌رامبه‌ردا بته‌كانی رۆمانی بپه‌رستێت، به‌ڵام قه‌شه (ڤالانتاین) به‌توندی داواكه‌ی ئیمپڕاتۆری ره‌تكرده‌وه‌و سوربوو له‌سه‌ر په‌رستنی ئایینه‌كه‌ی خۆی، هەربۆیە دواجار له‌ڕۆژی ١٤ی شوباتی ساڵی ٢٧٠ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دەدرێت، هه‌ر بۆیه بە شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شق ده‌ناسرێت، ڤالانتاین وه‌کو هێمایه‌کی عه‌شق و خۆشه‌ویستی داده‌نرێت".
كەلەسەری قەشە ڤالانتاین لە كەنیسەی باسیلیكا ئۆف سانتا ماریا لە رۆما پارێزراوە و لەلایەن جۆزێ لویس لیرا، لێكۆڵەر و نووسەری ئاینییەوە وێنەی گیراوە.