رۆیتەرز: ئەمریکا پشتگیری لە جۆرێک لە سەربەخۆیی بۆ کورد لە سوریا دەکات

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ڕۆژئاواییەوە بڵاویکردەوە کە جۆرێک لە سەربەخۆیی بە ڕۆژئاوای کوردستان دەدرێت و ئەمریکا ئامۆژگاری دیمەشقی کردووە نەرمی بەرامبەر بە کورد بنوێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ڕۆژئاواییەوە بڵاویکردەوە کە واشنتۆن ڕازییە بەو بەرەوپێشچوونانەی بەرەو تێکەڵکردنی هیزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی دیمەشق بەدەستهاتوون.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمریکا داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کردووە تا دەکرێت نەرمی بەرامبەر بە داواکارییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بنوێنێت.

بەرپرسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەمریکا ئامۆژگاری بۆ دیمەشق ئەوە بووە کە وەک نیازپاکییەک هەڵوێستی توندی نەبێت، چونکە خواستێک هەیە جۆرێک لە سەربەخۆیی بە کورد بدرێت، بێ ئەوەی هەڕەشە لەسەر دەسەڵاتی ناوەندی دیمەشق دروست بکات.



PM:12:26:14/02/2026