شاسوار عەبدولواحید: هیچ ڕێککەوتنێکی نوسراومان لەگەڵ یەکێتی نییە

‌کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و دەڵێت " لەگەڵ یەکێتی لێک تێگەیشتنمان هەیە، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی نوسراومان نییە".

شەممە، ١٤ شوبات ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند "ئەم حکومەتەی ئێستا حکوم دەکات چوار ساڵە بە نایاسایی بەردەوامە و هەندێک لە وەزیرەکانی ئێستا دەسەڵاتی خەرجکردنی ملیۆنێک دیناریان نیە".

سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی شاسوارعەبدولواحید وتی"لێک تێگەیشتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی بۆ هاوسەنگکردنی هێزە و دەمانەوێت هاوسەنگی هێز بگەڕێنینەوە، چونکە ناکرێت هەر هەشت پۆستە سیادییە گرنگەکە لای پارتی بێت".

"لە هیچ وڵاتێکی دونیا نیە مووچەکەت بدەی بە کرێی کارەبا و بەبێ ئەوەی مووچەخۆر مانگی ملیۆنێک دیناری هەبێت حکومەت بە پارەی کارەبا و گومرگ ٤٠٪ـی دەبڕێت" شاسوار عەبدولواحید وا دەڵێت.

سەبارەت بە  داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک شاسوار عەبدولواحید وتی "داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن پارتیەوە بۆ ئیحراجکردنی یەکێتیە".




PM:06:31:14/02/2026