پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە.

بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە بە نزیکەی (٢-٣) پلەی سیلیزی  . 

هەولێر: ٢٠پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٨ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢١ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی دوو شەمم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێ و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (١-٣) پلەی سیلیزی  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٣ پلەی سیلیزی





AM:10:24:15/02/2026