لە دادگای سلێمانی دانیشتنی ٤٦ـهەمینی سەرۆکی شارەوانی پێشووتری سلێمانی، قادر حەمەجان بەڕێوەچوو، بەڵام دادگایکردنەکە دواخرا بۆ ١٦ نیسانی ئەم ساڵ.
یەک شەممە، ١٥ شوباتی ٢٠٢٦، لە دادگایکردنەکەدا راپۆرتی پێنج شارەزای دادوەریی زمانەوانی خرانە ڕوو، لە بارەی ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی کە تۆمەتبار بە ناوزڕاندن و تۆمەت خستنە پاڵ ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی پێی تۆمەتبارە، پێشکەشی دادگا کرا.
راپۆرتی پسپۆران پێکهاتبوو لە دوو راپۆرت، یەکێکیان لەسەر قسەکانی سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی بوو کە بەرامبەر جەلال سام ئاغا سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری کردبوونی.
راپۆرتی دووەمیش لەبارەی ئەو قسانەوە بوو کە سەرۆکی دیوانی چاودێری لەسەر سەرۆکی شارەوانی کردبوونی.
دادگایکردنەکەی ئەمڕۆ دواکەوت بۆ ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٦ بۆ پێدانی مۆڵەتێک بە پارێزەرانی هەردوولا تا ڕای خۆیان لەبارەی ڕاپۆرتی پێنج شارەزاکە بخەنە ڕوو بۆ دادگا.
مێژووی سکاڵاکەی جەلالی سام ئاغا، سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری دارایی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ و تا ئێستا ٤٦ دانیشتنکراوەو هێشتا دۆسیەکە حوکمی تێدا دەرنەچووە.