وەزارەتی دارایی بۆ مووچەخۆران: چیتر مووچە بە کاش وەرناگرن


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی کردووە و دەڵێت "دابەشکردنی مووچە تەنیا لە رێگای پڕۆژەی هەژماری من دەبێت و هەر فەرمانبەرێک پابەند نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت".

یەک شەممە، ١٥ شوبات ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە کە لە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بەدواوە سیستمی دابەشکردنی مووچە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەتەواوی بووەتە دیجیتاڵی و چیتر بە کاش دابەش ناکرێت.

وەزارەتی دارایی لیستی ناوی ٥٧٥٠ فەرمانبەری هاوپێچ کردووە کە تا ئێستا خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە یان کارتی بانکییان وەرنەگرتووەتەوە و هۆشداری پێداون ئەگەر بەزووترین کات مامەڵەکانیان تەواو نەکەن ئەوا مووچەکانیان دەوەستێت و ناتوانن وەریبگرن

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لەو فەرمانبەرانەش کراوە کە پێشتر خۆیان تۆمار کردووە و کورتەنامەیان بۆ چووە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاری کراوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان بە پێچەوانەوە ئەوانیش بێبەش دەبن لە وەرگرتنی مووچە.

دەقی بڕیارەکە:




PM:03:20:15/02/2026