مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت کورد خۆی ناوچە کوردییەکان بەڕێوە ببات


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کۆنفرانسی ئاسایشی موینشن کۆبونەوە.

یەک شەممە، ١٥ شوبات ٢٠٢٦، دوای کۆبوەنەوەکەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە لێدوانێکدا رایگەیاند "سوپاسی جەنابی سەرۆکی هەرێممان کرد کە یارمەتیدەر بوو بۆ هاتنی ئێمە بۆ کۆنفرانسەکە، پێکەوە کارێکی باشمان کرد، ئێمە کوردین و وەک یەک دەبیندرێێن، ڕاستە کارەکان جیاوازبوون، بەڵام ئامانج یەک بوو و باوەڕدەکەم کارەکانمان ئەرێنی بووبن".

فەرماندەی گشتی هەسەدە لە بارەی  دواکاریان لەگەڵ ئەو لایانانەی کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەنجامداون وتی "ئێمە لە هەموو کۆبونەوەکانماندا داوای میکانیزمێکی گەرەنتیمان کردوە کە هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنمان لەگەڵ شام".

هەروەها مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ هەر کەسێکدا دانیشتوون لەوە تێگەیششتوون  کە "هەر کەس دەیەوێت کورد مافی خۆی وەربگرێت و ناوچە کوردییەکان پارێزراوبن و هێرش نەکرێتە سەریان و کوردیش خۆی هەرێمی خۆی بەڕێوەببات".

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە وەزیری دەروەی سوریا وتویەتی کورد دوای ئۆتۆنۆمی نەکردوە، فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند "لای حکومەتی سوریا کێشەی ناونیشان و موستەڵەح هەیە، بەڵی ئێمە دەمانەوێت حکومەتی هەرێمی هەبێت کە کورد خۆی بەڕێوەی ببات ناوی هەرچی بێت با ببێت".


ئەمڕۆ ڕۆژی سێیەم و کۆتایی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە و بەرپرسانی کورد لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان چەندین دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی ئەنجامداوە. 




PM:04:01:15/02/2026