بەرپرسی ڕیكخراوەکانی ئەوروپای یەکێتی نیشتمانی کوردستان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وتارێکدا کە بۆنەی ماڵئاوایی لە ٢٠١٤و هاتنی ٢٠١٥ ەوە بڵاویکردۆتەوە دەڵێت" بابگەرێینەوە بۆ خانووە قوڕەکان و دادگایەکی حیزبی دانێین و دزە بە ن‌هێنی کۆبوونەوەکان نەکەین".
شاناز ئیبراهیم کە خوشکە یچووکی هێرۆ ئیبراهیمە لە وتارەکەی کە لەکوردستان نوێ بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی دانیشتنه ئاساییه حزبییه‌كان‌و مه‌كته‌بی سیاسی به‌نیازی باڵباڵێن ئیدانه‌و مه‌حكوم بكه‌ین". هەروەها دەڵێت" داوا له باڵه‌كان بكه‌ین كه گشت ماڵپه‌ڕو سایت‌و فه‌یسبووكه‌كانیان داخه‌ن كه له‌ژێر ناوی پیرۆزی یه‌كێتیدا سووكایه‌تی به یه‌كێتی‌و كادیر‌و ئه‌ندامانیه‌وه ده‌كه‌ن".
ئەم وتارەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە کاتێکدایە کە یەکێتی بە کێشەیەکی ناوخۆی زۆر قووڵەوە دەناڵێنێ کە ئەگەری دوو کەرتبوونی لێ دەکرێت.
دەقی وتارەکە
چەند پێشنیاری گرنگ بۆ ساڵی ٢٠١٥
ئه‌مساڵ یه‌كێتی ته‌مه‌نی ئه‌بێت به‌٤٠ ساڵ، واته چل ساڵ خه‌بات‌و تێكۆشان، چل ساڵ قوربانیدان‌و خۆبه‌ختكردن‌و فیداكاری، چل ساڵ داكۆكیكردن له‌خاك و گه‌ل‌و نیشتمان، چل ساڵ سه‌ربه‌رزی‌و سه‌رفرازی‌و سه‌روه‌ری....هتد.
با ئێمه‌ش له‌كاتی ماڵئاواییكردن له‌ساڵی ٢٠١٤و پێشوازییكردن له‌٢٠١٥ دا هه‌ندێك بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی‌و خاك‌و گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ماندا بده‌ین، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی گه‌شی شه‌هیدانی چل ساڵی یه‌كێتی‌و ده‌ربڕینی رێزێك بۆ كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئازارێك له‌ئازاری جه‌سته‌ی زیندانیانی سیاسی، وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمانێك بۆ گشت پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی یه‌كێتی‌و به‌ڵێنێك بۆ گشت كادیر‌و ئه‌ندام‌و جه‌ماوه‌ره به ئه‌مه‌كه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و پێدانی ئومێدێك به‌گه‌نجان‌و ژنانی پۆڵایینی یه‌كێتی‌و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی جوانترین‌و پڕ به‌هاترین‌و گه‌وره‌ترین چه‌پكه گوڵی خۆشه‌ویستی‌و وه‌فا به‌مامی گه‌وره‌و ئازیزمان.
ده‌با هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ئه‌م بڕیارانه بده‌ین‌و كاریان پێ بكه‌ین:
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خانووه قوڕه‌كان‌و پرنسیپی حزبی بگه‌ڕێنینه‌وه.
په‌یڕه‌وی ناخۆ بكه‌ینه‌وه سه‌نگی مه‌حه‌ك‌و سزا‌و پاداشت بگه‌ڕێنینه‌وه.
وه‌ك هه‌ندێك له‌حزبه پێشكه‌وتووه‌كان‌و جاری جارانی خۆمان ببینه‌وه خاوه‌ن دادگایه‌كی حزبی.
دزه پێكردنی نهێنی‌و هه‌واڵ و ناوه‌ڕۆك‌و وورده‌كاری ناو دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ حزبییه‌كانی یه‌كێتی ئیدانه‌و مه‌حكوم‌و قه‌ده‌غه بكه‌ین.
دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی دانیشتنه ئاساییه حزبییه‌كان‌و مه‌كته‌بی سیاسی به‌نیازی باڵباڵێن ئیدانه‌و مه‌حكوم بكه‌ین.
داوا له باڵه‌كان بكه‌ین كه گشت ماڵپه‌ڕو سایت‌و فه‌یسبووكه‌كانیان داخه‌ن كه له‌ژێر ناوی پیرۆزی یه‌كێتیدا سووكایه‌تی به یه‌كێتی‌و كادیر‌و ئه‌ندامانیه‌وه ده‌كه‌ن.
داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت گروپ‌و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌باڵ‌و كوتله‌كان بكه‌ین كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌كاندا دروست كراون.
لیژنه‌یه‌كی تازه نه‌فه‌س دامه‌زرێنین بۆ دانانی په‌یڕه‌وێكی سه‌رده‌میانه، لیژنه‌یه‌ك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی كار‌و به‌رنامه‌ی نوێ بۆ داهاتوومان.
لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سكاڵای گشت كادیر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌بێ جیاوازی بۆچوونه‌كانیان دابمه‌زرێنین.
مه‌رج دابنێن كه هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌ندام نه‌بن له‌هیچ یه‌ك له‌و لیژنه‌و دادگا‌و لێكۆڵینه‌وانه‌داو گشت ئه‌و لیژنانه له‌لایه‌ن كادیرانه‌وه دابنرێن.
سوود له‌به‌هره‌و توانای گه‌نجان وه‌ربگرین‌و ئه‌و به‌هه‌زاران گه‌نجه چاوه‌ڕوانه‌ی یه‌كێتی هه‌ر له‌مڕۆوه بكه‌ین به‌به‌شێك له‌جێبه‌جێكه‌ری به‌رنامه‌و كاری یه‌كێتی‌و به‌رپرسیارێتیان بدرێتێ تاوه‌كو ببنه قه‌ڵای پۆڵایین بۆ داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌یان.
رێگری له‌وتاری ساردكه‌ره‌وه بكه‌ین كه‌ده‌بێته هۆی ساردكردنه‌وه‌و نائومێدكردنی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كه ئه‌مڕۆ به‌خوێنی گه‌شیان له‌جه‌بهه‌كاندا داكۆكی له‌خاك‌و گه‌ل‌و نیشتمان‌و یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
ره‌خنه‌كردنی گشت ئه‌و وتانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی نائومێدی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌میدیا غه‌یره یه‌كێتییه‌كاندا.
ره‌خنه‌كردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌سوكایه‌تی به یه‌كێتی‌و سه‌روه‌رییه‌كانی‌و سكرتێری گشتی‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی‌و زیندانی سیاسی‌و گشت كادیر‌و ئه‌ندامانیه‌وه ده‌كه‌ن به‌نووسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار له‌ڕێی میدیا نه‌یاره‌كان، یاخود له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
گرنگیدان به‌ڕۆڵی كادیران‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و زیندانیانی سیاسی‌و ژنان‌و گه‌نجان‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی تر‌و گوێگرتن لێیان بكه‌ینه بڕیار، چونكه هه‌ر ئه‌وانن كه كۆڵان به‌كۆڵان‌و ماڵ به‌ماڵ ده‌نگ‌و دۆست‌و لایه‌نگر بۆ یه‌كێتی په‌یداده‌كه‌ن‌و هه‌ر ئه‌وانیشن كه ده‌توانن به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه بڕیاری دروست له‌دوا رۆژی یه‌كێتی بده‌ن‌و بیكه‌نه‌وه خۆره گه‌شه‌كه‌ی ئاسمانی كوردستان.
له‌و بڕوایه‌شدا نیم كه دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره وه‌فاو چاكسازی‌و بڕیارانه پێویستیان به‌هیچ جۆره چاوه‌ڕوانییه‌ك‌و یاخود په‌یوه‌ندییان به‌به‌ستنی كونگره‌ی یه‌كێتیه‌وه هه‌بێت.
ده‌با وه‌ك جاری جاران ببینه‌وه جێی متمانه‌ی گشت كوردستانیان به‌وه‌ی كه:
ببینه‌وه پشت‌و په‌ناو داكۆكیكه‌ر له‌ماف‌و ژیانی گشت رۆژنامه‌نووسان‌و میدیاكاران‌و كامێرا هه‌ڵگرانی كوردستان.
ده‌با ئێمه سه‌روه‌ریی یاسا بپارێزین‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش بگه‌ڕێنینه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
با ئێمه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆكانمان بڕه‌خسێنین‌و ده‌ستی مامۆستایان‌و كاسبكاران‌و ره‌نجده‌ران‌و هه‌ژاران‌و لێقه‌وماوانی كوردستانه‌كه‌مان بگرینه‌وه.
ده‌با مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئه‌مڕۆ شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن‌و ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه به‌كوله مه‌رگی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن زیاتر بكه‌ین له‌مووچه‌ی وه‌زیرو به‌رپرسانی حزبی.
ده‌با له وڵاتێكی پڕ خێر‌و بێردا، بێ نه‌وت‌و بێ به‌نزین نه‌ژین.
ده‌با رێگه‌نه‌ده‌ین كه كه‌س نان‌بڕاو و كه‌س بێ مووچه بكرێت.
ده‌با رێگه نه‌ده‌ین په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای میزاجی شه‌خسی به‌ڕێوه بڕوات.
ده‌با داوا له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ده‌ره‌وه به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی كودستانه‌كه‌مان بكه‌ن، نه‌ك هی حزبه‌كه‌یان.
ده‌با ئیتیفاق‌و رێككه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندا بكه‌ین، نه‌ك من‌و تۆ.
بائێمه نه‌هێڵین سه‌روه‌ت‌و سامانی گه‌له‌كه‌مان به‌فیڕۆ بڕوات، ده‌با بازرگانی‌و سیاسه‌ت لێك جیا بكه‌ینه‌وه، با سیاسی سیاسه‌ت بكات‌و بازرگان‌یش بازرگانی.
با ئێمه تاشه به‌رده‌كانی كوردستان به‌گه‌وره‌ترو به‌رزتر له‌كورسی سه‌یر بكه‌ین.
با ئێمه رێگه نه‌ده‌ین یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالی به‌دناو وه‌ك موزایه‌ده به‌كاربهێنرێت.
با ئێمه رێگه نه‌ده‌ین كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌بێ ناز بژین.
با ئێمه به‌ده‌م داواكاری گه‌نجان‌و خوێندكاران‌و كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان‌و ته‌مه‌نداران‌و مناڵانه‌وه بڕۆینه‌وه، با ئێمه یه‌كسانی نێوان ژن‌و پیاو، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو چین‌و توێژه‌كان له‌كوردستاندا دابین بكه‌ین.
با ئێمه ببینه‌وه خاوه‌ن بڕیار‌و سه‌رپه‌رشتیارو خه‌مخۆری هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان‌و نه‌هێڵین كه جیاوازی له‌نێوان شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و شه‌قام‌و كۆڵانه‌كاندا بكرێن.
با ئێمه ببینه‌وه خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
با ئێمه داكۆكی له‌سروودی ئه‌ی ره‌قیب‌و ئه‌لف و بێی مامۆستا ئیبراهیم باڵدارو، زمانه‌وانی كوردی‌و كه‌لتورو ئاسه‌وارو شوێنه دێرینه‌كان‌و داربه‌ڕووه‌كان‌و رووباره‌كان‌و یادگاره‌كان‌و مێژووه‌كه‌مان بكه‌ین.
با ئێمه ببینه‌وه به‌خزمه‌تكارو خزمه‌تگوزاره‌كه‌ی جاران‌و چاولێكه‌ری ته‌رك كه‌ین!
با ئێمه جیاوازی نێوان مه‌سئول و خه‌ڵكانی ئاسایی نه‌هێڵێن.
با ببینه‌وه به‌ده‌ستپێشخه‌ره‌كه‌ی جاران‌و نوێنه‌ره راسته‌قینه‌كه‌ی جاران. ره‌نگه هه‌ندێك بڵێن ئه‌ی بۆ نایكه‌ین؟؟، منیش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم چونكه چه‌پڵه به‌ده‌ستێك لێ نادرێت‌و گه‌ر له سه‌دا ده‌ی ئه‌م پێشنیارانه جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وا بێگومان ئه‌بینه‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌ی جاران، چونكه یه‌كێتی حزبێكی بێ هاوتایه‌و خاوه‌نی سكرتێرێكی بێ وێنه‌و جه‌ماوه‌رێكی پۆڵایینه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت گوێگرتنه له‌جه‌ماوه‌رو چه‌ند هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی، كه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بینێین. به‌رنامه‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه ئاماده‌كراون‌و پێشنیار‌و راسپارده‌و ره‌خنه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م پێشنیارانه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه وه‌رده‌گرم.
29/12/2014
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د