کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و سبەینێش نمەباران و ئەگەری بەفربارینێکی کەم هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە کەش ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ٢٠ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی کرد کە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی ئێوارە تاکوو کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نمەباران لەگەل بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەبارێت و مەودای بینین / لەنێوان ( ٦– ٨ ) کم/ک.لەکات و شوێنی دابارین ( ٤ – ٦ ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی