ئەمڕۆ کۆنفرانسی گشتی گۆڕانی کوردسات بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆنفرانسی گشتی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاراستەی کوردسات) لە شاری کەرکوک بە ئامادەبونی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی یەکشەممە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاراستەی کوردسات) کۆنفرانسی گشتی بە ئامادەبوونی کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە شاری کەرکووک بەڕێوەدەبەن،  کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ١٢ی نیوەڕۆ کۆمیسیۆن دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆنفرانس دەکاتەوە و هەموو ئەوانەی مافیان هەیە دەبێ لەو ماوەیەدا بچنە هۆڵی کۆنگرە.
 
پێشتریش رێبەند ئەحمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاراستەی کوردسات)ئاماژەی بەوە کردبوو کە، ٢١٠٠ ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان کە ساڵی ٢٠١٧ بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی بزووتنەوەکە ناویان لە بەغدا تۆمار کراوە مافی بەشداربوونیان هەیە.

کێشەی نێوان دوو ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە و تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کام لەو دوو ئاراستەیە کە هەردوولایان خۆیان بە خاوەنی بزووتنەوەکە دەزانن، نەیانتوانیوە بە فەرمی خاوەنداریی ئەو حیزبە بەدەستبێنن.




PM:12:38:16/02/2026