پێشمەرگە لە گوێر لە پێشڕەویدایەو گوندێك ئازاد دەكات
هێرشی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری گوێر بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش بەردەوامەو تا ئێستا گوندی سوڵتان عەبدوڵا لە ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە.
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سپی میدیای یارگەیاند: هێرشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە بەیانی ئەمرۆ بۆ سەرمۆڵگەكانی داعش دەستی پێكرد بەردەوامەو هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.
بە پێی سەرچاوكە لە ئێستادا گوندی سوڵتان عەبدوڵا لە لایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكراوەو هاوكات لەگەڵ هێرشی پێشمەرگە فرۆكە جەنگییەكان بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كردوەو بەهۆیەوە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە.
PM:01:49:31/12/2014