شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە لە کاتەکانی ئێوارەدا بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لەگەڵ هاتنی شەودا، شەپۆلێکی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆوە دەستپێدەکات و پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی، ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمڕۆ ئاستی گەرما بە بڕی ٢ بۆ ٣ پلە بەراورد بە دوێنێ بەرزبێتەوە. 

لە کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممەدا، کاریگەریی شەپۆلە بارانبارینەکە فراوانتر دەبێت و دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شار، هەروەها پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە. 

هاوکات ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرمیان لە ئارادایە، بەڵام لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە کەمدەبێتەوە و ئاسمان بەرەو پەڵەهەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت و کەشوهەوا تا ڕادەیەک جێگیر دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبن. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٨ پلەی سیلیزی




PM:12:08:17/02/2026