بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هەردوو لایەنە بۆ هەماهەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت.
لەلای خۆشیەوە، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لەبارەی کۆبوونەوەکە وتی'' باش بووە.''
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی پێشوتردا، یەکێتی لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ تێکەڵکردنی فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە هەرێمدا.
هەردووکیان داوایان لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە کرد بێنە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە، هەردوولا هەوڵدەدەن بە یەک دەنگ و بە پڕۆژەیەکی هاوبەشەوە بچنە ناو پڕۆسەی دابەشکردنی پۆستەکان و دیاریکردنی کارنامەی حکومەت، تاوەکو دڵنیابن لەوەی ماف و داواکارییەکانی دەنگدەرانیان لە ناو حکومەتی داهاتوودا ڕەنگدەداتەوە.