مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان تێکەڵی وەزارەتی بەرگری سوریا دەبن

‌مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە کاتی قسەکردن بۆ فەرماندە عەرەبەکان چەند زانیارییەکای سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا ئاشکراکرد. 

سێ شەممە، ١٧ شوبات ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند "دوای رێککەوتن پێویست بوو هێزەکان بکشێنەوە، هێزەکانمان تێکەڵی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەبن و ئێستا خەریکی تێکەڵکردنیانین، سەرجەم ئەندامانی ئاسایش و سەرکردەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ، و هیچ کەسێک لە دەرەوە نایەت بۆ پاراستنی ئاسایش".

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەوەشی وتوە "لیژنەیەکمان پێکهێناوە و سبەی دەستبەکار دەبێت بۆ کردنەوەی ڕێگاکان، تەواوکردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان،  پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی تەواو بکات".

مەزڵوم عەبدی ئەوەشی خستەڕوو کە "کێشەیەک لە دامەزراندنی یاریدەدەری وەزیری بەرگری لە دیمەشقدا دروست بووە و ئێستا کار دەکەین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی پڕکردنەوەی ئەو پۆستە ڕابگەیەنین".

هەروەها فەرەماندەی گشتی هەسەدە لە بارەی ئازادکردنی زیندانییەکانەوە وتی "بەڵێنتان پێدەدەم کە لێبووردنی گشتی دەردەچێت بۆ زیندانەکان (چۆڵ بکرێن)". 


"هێزەکانی سەر سنوور لە ڕۆڵەکانی ناوچەکە دەبن، وەک کۆبانێ، دێریک، تەل تەمەر و ناوچەکانی دیکە، فەرمانبەرانی سەر سنوور وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام لیژنەیەک لە دیمەشقی پایتەختەوە بۆیان زیاد دەکرێت" مەزڵوم عەبدی وا دەڵێت.

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ناوەڕۆکی رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی  کاتی سوریا بڵاوکردەوە".







PM:02:48:17/02/2026