گۆڕانی زەرەگەتە کۆنفرانسی ١٦ ی شوباتی کەرکوک رەتدەکاتەوە


بزووتنەوەی گۆڕانی زەرگەتە، ئەنجامی ئەو کۆنفرانسە رەتدەکاتەوە کە دوێنێ دوو شەممە ١٦ ی ئۆکتۆبەر لە کەرکوک، دانا ئەحمەد مەجیدی وەک رێکخەری گشتی هەڵبژارد.

لە راگەیەندراوێکدا رۆژی سێ شەممە ١٧ ی شوبات بزووتنەوەی گۆڕانی زەرگەتە بڵاویکردەوە، دەڵێت" جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، کە هەڵبژێردراوی شەرعی بزوتنەوەکەیە، بەهەموو شێوەیەک سەرجەم پرۆسەی بەناو کۆنفرانسی سەپێندراوی رۆژی دوشەمە ١٦ی٢ی گەڕەکی کوردسات رەتدەکاتەوە".

هەرەوەها هاتووشە" ئامادەبوونیشمان بۆ سەلماندنی نایاسایی بوونی ئەو پرۆسە ناشەرعییە بو، لەبەرئەوەی بەگوێرەی یاسای پارتە ساسیەکانی عێراق ژمارە ۳٦ی ساڵی ۲٠۱٥، حیزب بڕیاری دیاریکردنی کات و شوێنی بەستنی کۆنفرانس دەدات، نەک کۆمسیۆن بە سەپاندن و لایەنداری بڕیار بدات، هەموو رێکارێکی یاسایی دژ بەساختەکاری و دەستتێوەردانە سیاسی و ناقانونیەکان دەگرینەبەر".

لە کۆتاییدا هاتووە " گۆڕانخوازانی دڵسۆزیش دڵنیادەکەینەوە رێبازی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەسایەی بەرنامەو دەستورەکەی بەردەوام دەبێت".

رۆژی دوو شەممە لە کەرکوک بە زۆرینەی ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕانی ( کوردسات ) و گۆڕانی زەرگەتە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان سازکرا، لەو کۆنفرانسەدا کە هەر زوو بزووتنەوەی گۆڕانی زەرگەتە رەتیکردەوەو لە کۆنفرانسەکە پاشەکشەیان کرد، دانای ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتی هەڵبژێردرا، هەروەها ٥٤ ئەندام وەک ئەندامی جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.

تا ئێستا هۆکاری گواستنەوەی سازدانی کۆنفرانسی گۆڕان لە کەرکوک نەزانراوەو، ناشزانرێت کە بۆچی گوازراوەتەوە بۆ ئەو شارەو سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵا چۆن رەزامەندی پێشاندان داوە کە لە کەرکوک سازبکرێت، هەروەها نازانرێت تا چەند هەردوو باڵ بە جیا نزیکن لە پارتی و یەکێتییەوەو پەیوەندیەکانیان لە چ ئاستێکدایە لە کاتێکدا دەنگۆی نزیکی و دەستوەردانی هەردوولا لەگەڵ پارتی و یەکێتی و یەکتر تۆمەتبارکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێن.




PM:04:49:17/02/2026