ناوچەیەکی کوردستان سبەی کردە رەمەزان


لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەوانی ئەحمەدی موفتیزادە سبەی چوار شەممەیان کردە یەکەم رۆژی رەمەزان.

شورای بەڕێوەبەرایەتی مەکتەب قورئان کە پەیڕەوانی ئەحمەدی موفتیزادەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی سێ شەممە ١٧ ی شوبات بڵاویکردەوە،  سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەب قورئان.

هەروەها باس لەوەش دەکەن " کاتژمێر ٣:٣٣ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مانگیلەی ڕەمەزان هەڵدێت، بۆیە سبەینێ چوارشەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە".

شورای بەڕێوەبەرایەتی مەکتەب قورئان ئاماژەی بەوەشکردووە کاتژمێر ٤:٥٦ی ١٩ی ئاداری داهاتووش مانگیلەی شەوال هەڵدێت کە دەکاتە پێش بانگی بەیانی، بۆیە پێنجشەممە 19ی ئادار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.




PM:05:33:17/02/2026