وەزارەتی ئەوقاف: چوارشەممە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد و دەڵێت "ڕۆژی چوار شەممە، ١٨ شوبات ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە".

سێ شەممە، ١٧ شوبات ٢٠٢٦، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ شەعبانی ١٤٤٧  کۆچی، بەرامبەر ١٧-٢-٢٠٢٦ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆبوونەوە، بە پشتبەستن بە بەڵگەکان دەرکەوت کە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراوە".

وەزارەتەکە پیرۆزبایی  لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات 




PM:07:03:17/02/2026