ئەوقاف زنجیرەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ ڕەمەزان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چاودێریی بینینی مانگی ڕەمەزان کرا و ئەوقاف زنجیرەیەک ڕێنمایی نوێی بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئێوارە ی ئەمڕۆ سێشەممە (١٧ی شوبات) بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵا، لە
ئەوقاف زنجیرەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ ڕەمەزان بڵاوکردەوە.

سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە چاودێریی بینینی مانگی کرد و سبەی چوارشەممە وەکوو یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاری کرا و ژمارەیەک رێنمایی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد.

گرنگترین ڕێنماییەکان بۆ مزگەوتەکان:

وەزارەتی ئەوقاف چەند بڕیارێکی نوێی بۆ ڕێکخستنی مەراسیمە ئایینییەکان دەرکردووە:

وتاری عەسران: دەبێت تەنیا ٢٠ خولەک بێت و تەنیا بە بڵندگۆی ناوخۆیی بێت (دەنگی نەدرێتە دەرەوەی مزگەوت). بابەتەکان دەبێت لەسەر پەروەردە، پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بن.

شەو نوێژ (قیام اللیل): تەنیا لە ١٠ شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان تا کاتی بانگی بەیانی کراوە دەبن.

نوێژی تەراویح: تەنیا پێشنوێژ و گوتارخوێنی فەرمیی مزگەوت بۆی هەیە ئەنجامی بدات.

بانگدان: پێویستە هەموو مزگەوتەکان پابەندی سیستەمی یەکخستنی بانگ و خشتەی ئیمساکییەی فەرمی بن.

ڕێنماییە گشتییەکان بۆ بازار و دەزگاکان:

چێشتخانە و کافترییەکان: پێویستە حورمەتی مانگی ڕەمەزان بگرن و هەستی ڕۆژووەوانان بپارێزن.

فەرمانگە حکومییەکان: لە دامودەزگا فەرمییەکاندا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش ناکرێت.

کەناڵەکانی ڕاگەیاندن: نابێت هیچ بابەتێک بڵاوبکەنەوە کە لەگەڵ پیرۆزیی ئەم مانگەدا نەگونجێت.

زەکات و سەرفیترە

دیاریکردنی بڕی زەکات، سەرفیترە و فیدیە تەنیا لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان دەبێت و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ئەو بڕە بن کە ڕادەگەیێندرێت.



PM:09:01:17/02/2026