کەشناسی هەرێم
ئاشکرای دەکات کە باران بارین لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەستیپێکردووە و ئەگەری
نمەباران لە سەنتەری شاری سلێمانیش هەیە.
شەوی سێشەممە
کەشناسی هەڕیمی کوردستان بڵاویکردەوە کە " باران بارین لە دهۆک و زاخۆ و هەندێک
لەناوچەکانی دەور و بەری دەستیپێکردوە و پێشبینیش دەکرێ کاریگەریەکەی لەدرەنگانی ئەم
شەودا تاکو بەرەبەیانی سبەی چوار شەممە درێژببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێم و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و هەروەها ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە سەنتەری
شاری سلێمانی".
ئەوەشی خستەڕوو
کە پێشبینی باران بارین بۆ پارێزگای هەڵەبجە
و گەرمیان و کەرکووک ئەگەرێکی زۆر کەمە.
بۆ سبەی چوارشەممە، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و هاوشێوەی
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٨ پلەی سیلیزی