کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" ئەگەری بارینی نمەباران هەیە".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ کات نیمچە هەور دەبێ بە گشتی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان ناو بە ناو ئەگەری کەمێک نمە بارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران .
هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٣ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو سبەی پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێ .ئەگەری نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیاجیای شاخاویەکان هەیە لە هەندێ کاتدا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنووریەکان نزیک دەبێتەوە لە ئەنجام سبەی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە بە نزیکەی (٤-٦) پلەی سیلیزی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی