مۆڵەتی نوێێ شۆفێری بەشێوەی دیجیتاڵی لە ئەپی KRDPass کەوتەکار و دەتوانیت لەکاتی بینینی مەفرەزەکانی هاتووچۆدا کۆپییە دیجیتاڵییەکەیان پیشان بدەیت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند" لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە".
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:
مۆڵەتی نوێێ شوفێریت بەشێوەی دیجیتاڵی لە ئەپی KRDPass ببینە
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass کە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە.
ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتۆتە بەردەست شوفێران.
ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.