سێ ئەندامی خێزانێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا

‌ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوڵاتیەکانی تێدا بوەتە قوربانی

ئەم ئێوارەیە لە ڕێگای نێوان دەربەندیخان- زەڕایەن بە هۆی ڕوداوی هاتووچۆوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەستدا.

چوار شەممە، ١٨ شوبات ٢٠٢٦، لە نزیک گوندی بیرکێ لە نێوان ڕێگای دەربەندیخان بۆ زەرایەن ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە کەوتە ناو گۆمێکی ئاوەوە و دوو ژن و پیاوێک گیانیان لە دەستدا و منداڵێکیش بە برینداری ڕزگاری بوو.

بە پێی زانیارییەکان قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شارۆچکەی کەلارن.

ڕێگای نێوان شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ تیایاندا زۆر کات ناوی ڕێگای مەرگیان لێ دەنرێت، وە ئەو گۆمە ئاوەی ڕوداوەکەی تێدا ڕوویدا بە هۆی چاککردنی ڕێگاکەوە دروستکراوە و دوو مانگ بەر لە ئێستا بە هەمان شێوە کەسیكی دیکە تیایدا گیانی لە دەستدا. 




PM:08:05:18/02/2026