كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری خۆڵبارین هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نمەباران ده‌بارێت

بەپێی دواین پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٢-٢٠٢٦، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. 

چاوەڕوان دەکرێت تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، نمە بارانی جیاجیا ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات بگرێتەوە. 
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کە کاریگەری لەسەر مەودای بینین دەبێت.

 پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕێژەی ٢ بۆ ٤ پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن

بۆ سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت بارودۆخی کەشوهەوا ڕوو لە جێگیربوون بکات و ئەو شەپۆلە باران و خۆڵەی هەیە کۆتایی بێت. ئاسمان لە سەرەتادا بە تەنکە هەوری بەرز دەستپێدەکات و پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵێکی تەواو. 

لەگەڵ ئاوابوونی هەورەکان لە ڕۆژی هەینیدا، پلەکانی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکەن و بە ١ بۆ ٢ پلە لەچاو ڕۆژی پێنجشەممە بەرزتر دەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٠  پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٧  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٢  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٩ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٥ پلەی سیلیزی




AM:11:57:19/02/2026