یەکێتیی زانایانی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بڕی زەکات و سەرفیترە بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
رۆژی پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا یەکێتیی زانایانی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بڕی زەکات و سەرفیترە بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، و بەگوێرەی راگەیێندراوەکە"لە هەر ملیۆنێک دیناری عێراقی بڕی ٢٥ هەزار دینار زەکاتی دەکەوێت"
یەکێتیی زانایان دەڵێت" ئەوانەی زێڕیان هەیە، بۆ هەر ٢٠ مسقاڵ زێڕێک، نیو مسقاڵ زێڕی دەکەوێ."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "کە ئەم ساڵ بۆ هەر کەسێک بڕی ٣٠٠٠ دینار وەکو سەرفیترە دیاری کراوە."