وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کورستان بە بڕیارێک سەرجەم میدیا بیستراو و بینراوەکان ئاگادار دەکاتەوە لە بارەی پەخشکردنی بەرنامە خێڕخوازییەکانەوە.
پێنج شەممە، ١٩ شوبات ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕایگەیاند "وەزارەتە داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات، کە پەخشکردنی بەرنامەی خێرخوازی (بەرنامەی بەربانگ)، دەبێت لە چوارچێوەی ئەو رێکار و رێنماییانە بێت کە بۆ رێکخستنی ئەو بوارە دەرچووە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرانبەر بە کەناڵە سەرپێچیکارەکان دەگیرێتەبەر".
لە نووسراوەکەدا کە واژۆی شێروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی لەسەرە بە نوسراوەی ٢١٠ ئاراستەی سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەکان کراوە.
ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا میدیاکانی هەرێمی کوردستان بەرنامە و بابەتی تایبەت بە مانگەکە ئامادە دەکەن.