وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند " ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەک لە سەربازانمان لە شاری هەولێر گواستەوە بۆ عەمانی پایتەختی ئوردون ".
وتەبێژی سوپای ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند " بەهۆی مەترسی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ئەو بڕیارەیان داوە".
" بڕیاری گواستنەوەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دراوە"( وتەبێژەکە وا دەڵێت).
ئاژانسەکە دەڵێت" واشنتۆن لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزی سەربازییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کردەوەی سەربازی لە دژی ئێران دەکات.
سەربازە ئەڵمانییەکان لە چوارچێوەی ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ مەشقپێکردنی هێزە ناوخۆییەکانی عێراق، رەوانەی هەولێر کراون.
یەکێک لەو جێگایانەی مەترسی لەسەرە بکرێتە ئامانجی هێزەکانی ئێران و میلیشیاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی بنکەکانی هاوپەیمانییە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.