لە شەڕێکدا لە قامیشلۆ شەش کەس بوونە قوربانی


لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەی هۆزی شەممار لە ناحیەی تەل کۆچەر لە گوندێکی قامیشلۆ، دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندرابوون.

پێنج شەممە، ١٩ شوبات ٢٠٢٦، شایەدحاڵێک لە بارەی ڕوداوەکەوە بە میدیاکانی وتوە سەرەتا ناکۆکییەکە لەسەر خاوەندارێتی یان مافی وەبەرهێنان لە بیرێکی نەوت لە دەوروبەری ناحیەکە دەستی پێکردووە، پاشان کێشەکە پەرەی سەندووە و چەکی تێدا بەکارهێنراوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی چواری دیکە.

ئەو دوو کەسەی لە شەڕەکەدا کوژراون ناویان مانع سەرحان زەوبەعی شەمار و هەیکەل رەکاد سەنعووسییە، هەر چوار بریندارەکەش کە خزم و کەسی کوژراوەکانن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بیرە نەوتەکە لە ناوچەیەکی بێلایەن دەکەوێتە نێوان ئەو شوێنانەی کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سوریای لێ جێگیرن و ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لێیە، ئەمەش وایکردووە ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی راستەوخۆی هیچ لایەنێکی ئەمنیدا نەبێت و کێشەکە گەورەتر ببێت.




AM:12:04:20/02/2026