بەپێی دواین ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ هەینی ٢٠-٢-٢٠٢٦ پێشبینی دەکرێت ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ بێت و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بێت کە ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
هەروەها مەودای بینین لە بارودۆخێکی باشدایە و لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە ساماڵی بمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و، ئەمەش کەشێکی بەهاری و خۆش لە ناوچەکەدا دروست دەکات و مەودای بینینیش لە نێوان ٩ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.
ەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٤ پلەی سیلیزی