ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەك شەممەوە كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان سەردانی بنكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی ماستەركارتی خۆیان.
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢٥ دەکات کە لەرۆژی یەک شەممە٢٢ی مانگەوە سەدانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ماستەر کارتی تایبەت بە پاداشتەکانیان.
دەشڵێت" دەبێت كارمەندان كارتی نیشتمانی و كارتی دەنگدانیان پێبێت".
ڕوونیشی كردەوە، جگە لەرۆژانی هەینی و شەممە، ناوەندەکان رۆژانە لە کاتژمێر ٨:٣٠ یبەیانی تا ٢ی پاش نیوەڕۆ کراوەن.