بەرپرسانی ئەمەریکا: بژاردەکانمان بە ئامانجگرتنی سەرکردەکان‌و گۆڕینی رژێمی ئێرانە


دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە " پلاندانانی سەربازیی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران گەیشتۆتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، ئەگەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فەرمان بکات، بژاردەکانی هێرشکردن وەک بە ئامانجگرتنی کەسایەتییەکان و تەنانەت هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕژێمی تاران دەگرێتەوە".

ئاژانسی رۆیتەرز باس لەوە دەکات بژاردە سەربازییەکان نوێترین ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی بۆ ململانێیەکی مەترسیدار لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات لە ئەگەری شکستهێنانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە سوپای ئەمریکا خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران ئامادە دەکات کە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و ڕەنگە بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و ژێرخانی ئەتۆمیش بگرێتەوە.

نوێترین زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلاندانانێکی وردتر و فراوانتر لە ئارادایە پێش ئەوەی ترەمپ بڕیارەکەی بدات. 

هەروەها ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئاشکرا بیرۆکەی گۆڕینی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئێرانی خستە ڕوو.( وەک رۆیتەرز دەڵێت).




PM:07:11:20/02/2026