لە کوێستانەکانی چۆمان هاوڵاتییەک بە مین گیانی لە دەستدا


ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٠ ی شوبات لە کوێستانەکانی سنووری قەزای چۆمان، مین بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە؛ بەهۆیەوە باوکەکە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی کە تەمەنی ١١ ساڵە بریندار بوو.

  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا  رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاندووە "دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی رووداوەکە توانیمان مێرمنداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە ناوی (محەمەد یادگار) بە برینداری بدۆزینەوە و بیگەیێنینە نەخۆشخانەی چۆمان." 

دەربارەی باوکەکە وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوە کرد "دوای سێ کاژێر گەڕان، تیمەکانمان تەرمی باوکەکەیان دۆزییەوە کە ناوی (یادگار کەریم)ـە و تەمەنی ٤٢ ساڵە. ئێستا تیمەکان تەرمەکە دەهێننە خوارەوە و دواتر رەوانەی دادپزیشکیی سۆران دەکرێت." 
ئەو ناوچەیەی رووداوەکە تیایدا روویداوە، شوێنێکی بەمین چێنراوی چڕە.




PM:09:29:20/02/2026