سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک دا دەڵێت، شانازی دەکەن کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاتە و زمانە جیاوازەکانە و دەڵێت" پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە".
بە بپنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکی رۆژی ٢١ی شوبات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند " لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.
دەشڵێت" پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی)."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت" پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە".