مەسعود بارزانی: پارێزگاریکردن لە زمانی دایک ئەرکێكی نیشتمانییە

‌مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە.

شەممە، ٢١ شوبات ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند "زمانی دایک بنچینەی ڕەسەنایەتی، ناسنامە، هۆشیاری و هاودەنگیی نەتەوەییە، پارێزگاری لێی ئەرکێکی نیشتیمانییە".

هەروەها پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە دەکات و دەڵێت "ڕۆژی زمانی دایک لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت".




PM:03:09:21/02/2026