پارتی و یەکێتی دژی یەکتر ڕێککەوتن دەکەن


لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و پۆستەکانی دیکە، پارتی لەگەڵ هاوپەیمانی عەزمی سەر بە موسەنا سامەڕائی  و یەکێتی لەگەڵ حزبی تەقەدوم،  بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی بە جیا ڕێککەوتن.

شەممە، ٢١ شوبات ٢٠٢٦، بە پێی زانیارییەکانی سپی میدیا، هاوپەیمانی یەکێتی و تەقەدوم بە نۆ دەنگ توانیان لەکۆی ١٥ دەنگ  زۆررترین بە دەست بهێنن و پارێزگاری سەڵاحەدین هەڵبژێرن و پارتیش لەگەڵ هاوپەیمانی عەزم بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد.
ئەم ڕێککەوتنەی دوو حزبە کوردیەکە لەگەڵ حزبە عەرەبیەکان وای کرد کە دوای کەرکوک و نەینەوا سێیەم پارێزگای دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان یەکێتی و پارتی بەجیا و دژی یەکتر هەنگاو بنێن.

بە پێی رێككه‌وتنەکەی‌ له‌گه‌ڵ‌ حزبی‌ ته‌قه‌دوم، یەکێتی له‌ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا پۆسته‌كانی راوێژكاری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خورماتوو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سلێمان به‌گ وەردەگرێت.

ئەم هەنگاوانەی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەجیا لەگەڵ پارت و لایەنە سونی و شیعەیەکانی عێراق دەینێن  ئاماژەن کە لە داهاتوودا هەردوو حزبەکە ئاراستەکانیان بەو شێوازە بەردەوام بێت. 




PM:05:12:21/02/2026