سوپای عێراق بە زبری هێز لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک، خێزانێکی کوردیان دەرکرد و ئازاری سەرۆک خێزانەکەشیاندا.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای عێراق لە کەرکووک هەڵیکوتایە سەر خێزانێکی کورد لە گەڕەکی نەورۆز و داوایان کرد ماڵەکەیان چۆڵ بکەن، خاوەنی خانووەکە دەڵێت، " پێیان وتم، خانووەکە جێبهێڵم، بەڵام بە قسەم نەکردن و ئەوانیش هێرشیان کردەسەرم و لێیان دام".
هەر بە پێی زانیارییەکان سوپای عێراق ئەو خانووانەی گەڕەکەکە بە موڵکی خۆی دەزانێت، لە کاتێکدا پێشووتر ئەو خانووانە خێزانی کوردی تیادابوون. کێشەی نێوان خاوەنی ئەو خانووانە و سوپا لە دادگایە و تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە.