سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی، ئارام قادر، دوای سێ جار لە دواخستنی دادگایکردنی و ئەمڕۆ بێ دادگاییکردن لە سلێمانی ئازادکرا.
یەک شەممە، ٢٢ شوبات ٢٠٢٦، ئەحمەدی کوڕی ئارام قادر بە میدیاکانی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی پارێزەری باوکمیان ئاگادار کردبووەوە لە ئازادکردنی، ئێمەش چووین و دوای رێکارە کارگێڕییەکان ئازاد کرا".
سەبارەت بە چۆنیەتی ئازادکردنی بەکر حەمەسدیق، پارێزەری ئارام قادر، وتویەتی "تەنیا لەوە ئاگادارم ئازادکراوە و قسەم لەگەڵ کردووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک من و ماڵباتەکەشی نازانین چۆن ئازاد کراوە، بەگشتی پێدەچێ بە کەفالەت بێ، چونکە ئازادبوونی یەکجاری بڕیاری دادگای دەوێت".
ئارام قادر پێشتر بەرپرس بوە لە هەردوو حزبی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و دواتر بووە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی، تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ و لە ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٥ وە دەستگیر کرابوو.