بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی ئاسایشی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بۆ ئامادەکراری گاڕانەوەی ئاوەرەکان گەیشتنە عەفرین.
یەک شەممە، ٢٢ شوبات ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵێکی میدیای نزیک لە پارتی بڵاویکردوەتەوە "هێزێکی تایبەتی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گەیشتووەتە شاری عەفرین کە سیامەند عەفرین، جێگری بەرپرسی ئاسایشی گشتیی حەسەکە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، چوونی ئەو هێزە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ ڕێکخستنەوەی دۆخی شارەکە و بە مەبەستی گەرەنتیکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ سەر زێدی خۆیان ".
هەروەها لە هەواڵەکەشدا ئەوە هاتوە کە "ئەرکی سەرەکیی ئەو هێزەی ئاسایش بریتی دەبێت لە بەدواداچوون بۆ دۆخی مەیدانی و ئەنجامدانی هەماهەنگیی پێویست، تاوەکوو زەمینەیەکی گونجاو و سەلامەت بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانە بڕەخسێنن کە ماوەیەکە لە شارەکەیان دوور کەوتوونەتەوە".
لە ١٨ ئاداری ٢٠١٨، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا عەفرینیان داگیرکرد و بە هۆیەوە خەڵکی شارەکە ئاوارەبوون.