مامۆستا بورهان حاجی هادی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەكگرتوو کۆچی دوایی کرد

مامۆستا بورهان حاجی هادی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەكگرتوو و کەسایەتی دیاری ئایینی هه‌رێمی كوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦، مامۆستا بورهان حاجی هادی، بانگخواز و مامۆستای قورئان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەكگرتوو و کەسایەتی دیاری ئایینی هه‌رێمی كوردستان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا بورهان حاجی هادی، یەکێک بوو لەو کەسایەتییە دیار و پێشەنگانەی تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پەروەردەکردنی نەوەکان لەسەیەتی، قورەی پیرۆزی ڕیزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کردستاندا تەرخان کرد. 

بڕیارە تەرمی مامۆستا بورهان، لە شاری سلێمانییەوە بگەڕێنرتەوە بۆ شاری هەڵەبجەی شەهید. نوێژی مردوی لەسەر دەکرێت لە (مزگەوتی بەختیاری) لە شاری هەڵەبجە، و پاشان لە (گۆڕستانی عەبابەیلێ) بە خاک دەسپێردرێت.




AM:11:00:23/02/2026