شاندی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ شاندی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە گەیشتە عێراق و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ ناردنی مووچە بەغدا چەند مەرجی داناوە کە هەرێم دەبێت جێبەجێی بکات.

ئەمڕۆ  دووشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦ دوو شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی دوو  و تەرازووی پێداچوونەوە  ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.

بۆ ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەم مەرجانە جێبەجێ بکات:

 پێشکەشکردنی لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوەی مانگانە.

 ناردنی بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

 ناردنی نووسراوی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق کە پشتڕاستی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

هاوکات سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم بە میدیاکانی وتووە" دوای تەواوبوونی وردبینییەکە و دەستکردن بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە، وەزاتی دارایی ١٢٠ ملیارەکە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".




AM:11:25:23/02/2026