راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات بۆ بەغداد بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت".
دوو شەممە، ٢٣ شوبات ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن".